خوا پەکی بە کەس نەکەوتییه
خودای تاک و تەنیا، ڕاگری ئەرز و ئاسمان، ئاودێری دێمەکاران، ئاگای لە مار و مێروانە، لەسەر عەرشی خۆیەتی، مرۆڤەکان بە نۆرە دەمرن منداڵ و پیر و جوان، ناپرسێ خوێندنی ماوە یان کچەکەی شووی نەکردووە یان منداڵی هەتیوو دەکەون، بۆ وەڵامدانەوەی هەموو ئەمانە کورد بە ئیدیۆمەوە فەرمویەتی: خوا پەکی بەکەس نەکەوتییە. [1]