نەشەوی شەوە، نەڕۆژی ڕۆژه
مرۆڤ کە نەخۆش دەکەوێت دەزانێت کە چ سامانیکی گەورەی لەدەستداوە ئەویش لەشساغییە، ئەوانەی نەخۆش دەکەون و نەخۆشییەکەیان جدییە، لەتاو ئازار و ژانی جەستەیان شەو و ڕۆژیان دەبێتە یەک و لە هیچ کاتێکیشیان حەجمانیان نییە، لە ئیدیۆمی کوردەوارییدا بە نەخۆشێکی شڕ وتراوە: نەشەوی شەوە، نەڕۆژی ڕۆژە. [1]