هەتا بن پیلان زەرەری کرد
وتراویشە بە هەردوو چۆکان تێ کەوت، ئەوانەی مامەڵەیەک دەکەن و تێیدا دووچاری شکستێکی گەورە ببن وەکوو ئەوەی تاوەکوو ئەژنۆ و کەمەر و دواتریش بن باڵ و پیل و تا قوڕگیش بکەونە ناو چڵپاو و قوڕ و لیتەوه، ئەوە بووە بە ئیدیۆم بە زەرەر و زیانێکی گەورەی کەسێک دەوترێت: هەتا بن پیلان زەرەری کرد.[1]