لە بۆ عانەکی دەچتە ئاسمانێ
عانە، دراوێکی کۆنی هیندییەکان لەسەردەمی لەشکرێشی ئینگلیزەکان بۆ وڵاتی ئێراق بەهۆی سەربازە هیندییەکانی سوپای ئینگلیزەوە هاتۆتە ئێراقەوە، بچوکترین یەکەی مامەڵە بووە، نرخی زۆر کەم بووە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم بەکەسێکی پوولەکی و حەز لەپارە دەوترێت: لە بۆ عانەکی دەچتە ئاسمانێ.[1]