لە دێرزەمانەوە ڕووەکی زەنجەبیل بە یەکێک لەو ڕووەکانە ناسراوە، کە هەست و مەیلی سێکسی لە خانمان و پیاواندا زیاد دەکات و بۆ ئەم مەبەستە سوودیان لێی وەرگرتووە.
جگە لە خودی ڕووەکەکە، زەیتی زەنجەبیلیش بۆ ئەم مەبەستە زۆر بەسوودە و کاریگەریی لەسەر حەز و توانای سێکسی هەیە.
بەگشتی زەنجەبیل تایبەتمەندیی دژەئۆکسانی بەهێزی هەیە و لەبەرانبەر نەخۆشییەکان پارێزگاریی لە جەستە دەکات.
زەنجەبیل کاریگەریی بەسوودی هەیە لەسەر جۆر و جووڵەی سپێرمەکانی پیاو، ئەو پیاوانەی سپێرمەکانیان لاوازە، دەتوانن ڕۆژانە کەڵک لە خواردنی زەیتی ڕووەکی زەنجەبیل وەربگرن. [1]