پسپۆڕان و توێژەرانی ئەمریکی، باس لە پەیوەندیی نێوان هۆرمۆنی خەو و خانەکانی شێرپەنجە دەکەن لەناو خانماندا.
هۆرمۆنی خەو هەمان میلاتۆنینە، کاتێک ئاستی وەکوو پێویست نییە، مرۆڤ تووشی بێخەویی شەوانە دەبێت. بێگومان کاریگەریی ئەم هۆرمۆنە لەسەر خانمان زیاترە و کەمیشی کێشەگەلێ جدیی بۆ خانمان درووست دەکات.
بەو مانایەی، ئەو خانمانەی ئاستی مێلاتۆنینیان کەمە و وەکوو پێویست ناخەون و خەویان نایە، ئەگەری زیاترە خانەکانی شێرپەنجە لە جەستەیاندا چالاک بێت و تووشی شێرپەنجەی مەمک ببن. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,015 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!