یەکێتی ئەوروپا و چوار پارچەی کوردستان
ئامادەکردن: #دانا لوقمان بۆتانى#
یەکێتی ئەوروپا؛ ئەو یەکێتییەی کە ئێستا بەشێکی زۆری لە جیهان داگیرکردووە و 27 دەوڵەتی ئەوروپی لەخۆی دەگرێت، ئێستا لەئاست ململانێێ و کێبڕکێی جیهانی نوێنەرایەتیان دەکات، سەرەتا بەدرێژایی چەندین سەدە تەنیا پڕۆژەیەکی ( هزری-فکری ) بوو، ئەزموونی یەکێتی ئەوروپا یەکێکە لەئەزموونە سەرکەوتووەکان بۆ یەکگرتنی هەموو وڵاتانی کیشوەری ئەوروپا بۆ یەکوتاری سیاسی وئابووری و کلتوری و ڕەهەندی، وە هەروەها لەئێستادا کیانێکی بەتوانا و بەهێزە لەئاست بڕیارە سیاسی و نێودەوڵەتییەکان، بۆیە ئێمەش لەم چوارچێوەیەدا وەکوو کوردی هەرچوارپارچەی کوردستان دەتوانین بیرۆکەی یەکگرتنەی وڵاتانی ئەوروپا سوودی لێوەربگرین.
ئەو یەکێتییە؛ دوای چەندین ساڵ و تێپەڕبوونی دوو جەنگی خوێناوی کەزیانیان بەمرۆڤایەتی گەیاند، توانیان پڕۆژە فکریەکە بکەن بە پڕۆژەیەکی ( ئابووری و سیاسی) یەکگرتوو کە هەموو وڵاتانی ئەندام لەیەکێتی ئەوروپا پابەندبێت پێیەوە، پڕۆژەکە سەرەتا لای وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا (ڕۆبێرت شوومان) خرایە ڕوو، چونکەدەتوانین بلێین جەوهەری بیرۆکەکە سەرچاوەکەی بۆ داگیرکاری وفراوانخوازییەکان دەگەڕێتەوە هەر یەکە لە (ناپلیۆن و هیلتەر) ویستیان ئەو یەکێتییە درووست بکەن وفراوانخوازی بکەن لە ڕووی سەربازیەوە بەڵام شکستیان هێنا وە فەڕەنسا و بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپی ترسیان لە باڵا دەستی و هەژموونی ئەڵمانیا هەبوو لەسەر کیشوەری ئەوروپا بۆیە بەزووی هەوڵی جێبەجێ کردن و پاڵپشتی کردنی پڕۆژەی یەکگرتنی ئەوروپایان کرد.
دوا هەمین هەوڵ لە ساڵی 1950 بوو بۆ درووستکردنی کۆمەلەی خەڵوز و پۆلای ئەوروپی و دواتریش بازاڕی هاوبەش بۆیە گرنگیشیان بەم کۆمەلەیە دا چونکە ماددەیەکی گرنگە لە درووستکردنی کەلوپەلی جەنگی و دەتوانێش شەڕیش مەحاڵ بکات، بۆیە بەشێوەیەکی فەرمی ڕێکەوتنامەی ماستریخت بۆ یەکگرتنی وڵاتانی کیشوەری ئەوروپا لە ساڵی1992 واژووکرا لەلایان 12 دەوڵات دواتر یەکێتییەکە فروانتر بوو و بەشێکی زۆری وڵاتانی ئەوروپای لەخۆ گرت، کشانەوەی بەریتانیاش لە یەکێتی ئەوروپا لە ساڵی2020 بەهۆی کۆمەلێ بابەت بوو لەوانە، پرسی کۆچ ، وزە و سەربازی یەکێتی ئەوروپا هتد…، کەبەریتانیا هەموو ئەمانەی وەک مەترسی ئاساییشی و خەرجی داهات بۆ وڵاتەکەی دادەنا، وە چەندین ئالنگاریش بۆ یەکێتی ئەوروپا درووست بوو لە کشانەوەی بەریتانیا لە ململانێ نێوان وڵاتان و هەژموون و کێشەی کۆمەڵایەتی و هتد…
سەرەتا زیاتر تەرکیز خرایە سەر ڕەهەندی ئابووری ئەو وڵاتەی دەبێتە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا بۆ ئەوەی پێگەیی ئەوروپی لەسەر جیهان بەهێزتربێت وە یەکێ لەکار وبەڵگە ئاشکراکانی یەکێتی ئەوروپا بوونی ناوچەی شنگنە کە بەئازادانە و بێ هیچ بەربەستێک دەتوانی هاتوچۆ بکەیت لەنێو وڵاتانی ئەوروپی، ئەم هەنگاوە دەتوانین بلێین چەندین هەنگاوی بۆ یەکگرتن و بەرەوپێشبردنی هەموو هەوڵەکان کرد. جان مۆنێ؛ یەکێک بوو لە لەشارەزایانی ئابووری فەڕەنسی، ئەو کەسایەتییە بوو هەندێ بۆچوون دەڵێن سەرەتا پێشنیازی یەکێتییەکەی کرد بۆ هەماهەنگی و سیاسەتی هاوبەشی ئەوروپی، بەڵام یەکێک لە قسە گرنگەکانی ئەوەیە دەڵێت؛ ئەگەر بێت و جارێکی تر دەرفەتم بۆ بڕەخسێت بۆ دامەزراندنی یەکێتی ئەوروپا هەرگیز لایەنی ئابووری ناکەم بە مەرجی سەرەکی بۆ بەستی یەکێتییەکە بەڵکوو گرنگی دەدەم بەلایەنە کلتورییەکەی.
هەرێمی کوردستان یەکگرتنەوەی هەر چوارپارچەی کوردستان لەوەیەهەندێک بلێن خەیاڵە یاخود ناکرێت ئەوشتەیە ڕووبدات بەڵام من بەئەستەمی نابینم، دڵنیام لە تەمەنی ئێمەش نەبێت نەوەی داهاتوو دەیبینن بەڵام بەشێواز و فۆڕمی جیاواز، هەر چوارپارچەی کوردستان، لەئێستادا بەهۆی گۆڕانکارییەکانی سەردەم و تەحەددیاتی سیاسی ڕووبەڕووی کۆمەڵێک گرفتی سیاسی و ئەمنی وئابووری وژیانگوزەران بوونەتەوە وە هەر پارچەیەکیش جیاوازی هەیەلەم پرسانە لەگەڵ یەکتر، بەڵام هەرگیز کوردی هەر چوارپارچە لەکلتور و عادات و تەقالیدی ڕەسەنی خۆیان دانەبڕاون.
لەڕابردوودا لەهەرچوار پارچەی کوردستان هەوڵ و شۆڕش کراون بۆ سەربەخۆیی کوردستان لە باکوور، لە ڕۆژهەڵات لە ئەزموونی سووریا بەڵام دواتر هەموویان دامرکێندرانەوە، ئەوەی ئێستا ماوە لە هزری و دەروونی کوردانی هەر چوار پارچە یەکگرتنی کوردانە و چونکەلە هەر چوارپارچەی تایبەتمەندی ئەو ئیرادەیەمان بینیوە کە هێشتا لەگەڵ سەربەخۆیی و یەکگرتنن، هەرگیز لەیاددمان ناچێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، چ تاوانێک بەرانبەر بە مامۆستا زارا کرا بەتۆمەتی فێرکردنی زمانی کوردانی منداڵان، لە باکوور دەنگی ئازاد و کوردان چەندە کپ کراوە و بێدەنگە، ئەمە جگە لەبوێری وئیرادەی ئازادی هەموو هەوڵ و هزری هاوبەشی کوردستانیانە.
بۆیە لەکۆتایدا دەلێم دوور نابینم فکرە و پڕۆژەیەکی کلتوری ببێتە کۆکەرەی بڕیاری سیاسی و یەک دەنگی هەرچوار پارچەی کوردستان ئەمیش یەکگرتن دژی ئەوی تر نا بەڵکوو یەکگرتن لەپێناو بەرژەوەندی هەرچوار پارچەی کوردستان ئێمەش وەکوو ئەوروپا ببین بە کیانێکی بەهێزی جیهانی وپەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان. [1]