=KTML_Bold=لە کاتی دەستنیشانکردن و کڕینی شووتی، بۆ ئەوەی هەڵبژاردەیەکی باشت هەبێ، پێویستە سەرنج بدەیتە ئەم چەند خاڵە گرنگە:=KTML_End=
شووتیی سوور و خۆشتام و باش و پێگەیشتوو، کاتێک بە دەستت لێی دەدەی و تاقی دەکەیتەوە، تەپەی لێ دێت، واتە گوێتان بە تەپەیەک و دەنگێکی قووڵ دەزرینگێتەوە.
پێویستە توێکڵی شووتی قایم بێت و ناسک نەبێت، قایمیی توێکڵی شووتی یەکێکە لە نیشانەکانی شووتییەکی سوور و بەتام.
هیچ کات شووتی بە شەرتی چەقۆ مەکڕن، چونکە شووتی ناشۆردرێتەوە و ئەگەری زۆرە چەقۆیەکە پیس بێت و تەندرووستیتان تێک بچێت. [1]