ئەندازیارێکی بواری خۆراک ڕوونی دەکاتەوە کە قەزوان چییە و هەروەها باس لە 15 سوودی قەزوان دەکات.
لەشکر حەمید، ئەندازیاری خۆراک لە ئەکاونتی خۆی لە فەیسبووک بابەتێکی لەسەر قەزوان نووسیووە و تێیدا ڕوونی کردووەتەوە کە قەزوان بەرهەمی داری دارەبەنە و لە وەرزی بەهاردا لە ناوچە شاخاوییەکان بەرهەم دەهێنرێت و بۆن و بەرامێکی خۆشی هەیە و سوودی زۆری هەیە بۆ تەندرووستیی مرۆڤ، پسپۆڕانی تەندرووستی ئاماژە بەوە دەکەن هۆکارە بۆ چالاککردنی سپڵ و جگەر و گورچیلە و سووڕی مانگانەی ئافرەتان.
=KTML_Bold=ئەو ئەندازیارەی بواری خۆراک نووسیویەتی: سوودەکانی قەزوان و کەرەی قەزوان بریتین لە:=KTML_End=
- بەرزکردنەوەی تواناس سێکسی.
- چارەسەری کۆڵۆن و کەمکردنەوەی.
- بوونی چەوریی سوودبەخش و هۆکارە بۆ فڕێدانی چەورییە زیانبەخشەکان.
- بەهێزکردنی مێشک.
- چارەسەری کەمخوێنی دەکات.
- بەکار دێت بۆ ساڕێژکردنی برین.
- کرمی گەدە لەناو دەبات و ڕێگری لە ڕشانەوە دەکات.
- کۆئەندامی دەمار بەهێز دەکات بەهۆی بوونی ڤیتامینەکانی A و B تێیدا.
- ڕێگری دەکات لە پووکانەوەی ئێسک.
- یارمەتیی کرداری هەرسکردن دەدات و قەبزی ناهێڵێت.
- غازات کەم دەکاتەوە و بای سک ناهێڵێت.
- ئازاری کەمەر و جگەر کەم دەکات.
- بەهێزکردنی جگەر و فەرمانی جگەر.
- چارەسەرە بۆ نەخۆشی ڕۆماتیزم.
- چارەسەری تەنگەنەفەسی دەکات. [1]