ناو: کارۆخ
نازناو: کارۆخ خۆشناو
کارۆخ کەریم بەگ خۆشناو ناسراو بە (کارۆخ خۆشناو) لە ڕێکەوتی #01-07-1977# لە ناوچەی خۆشناوەتی لە گوندی مەلۆکی سەربە شارەدێی شکارتە لە شارۆچکەی ڕانییەی سەر بە سلێمانی لەدایکبووە.
نووسەر و توێژەرە، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەستهێناوە لە کارگێڕی لە کۆلێژی بەڕێوەبردن و ئابووری زانکۆی سەڵاحەدین لە ساڵی 2003. بڕوانامەی ماستەری لە کارگێڕی گشتی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ویلایەتی پێنسلڤیا لە ساڵی 2015 بەدەستهێناوە.
=KTML_Bold=ئەندام بوون لە ڕێکخراو و سەندیکاکان:=KTML_End=
1-ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردسیان و سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی جیهان.
2-ئەندامی کارای ڕێکخراوی نووسەرانی بێ سنوور.
3-ئەندامی کارای سەندیکای ئابووریناسان.
4-ئەندامی کارای کۆنگرەی هەماهەنگی دیموکراسی و مافی مرۆڤ.
-دامەزرێنەری ڕێکخراوی (یانەی خوێندکاران و قوتابیانی کورد لە ئەمریکا)یە، کە چەندین کار و چالاکی ئەنجامداوە، وەک:
لۆبیکردن بۆ دۆزی کورد و خۆپیشاندان لە بەردەم کۆشکی سپی دژی داعش، هەروەها پشتگیری لە کوردانی ئێزیدی و کۆبانێ و...هتد.
-دامەزرێنەر و سەرۆکی دەزگای (چرا)یە بۆ ڕۆشنگەری و مۆدێرنێتە.
-دەیان وتار و چاوپێکەوتنی (نووسراو و بینراو و بیستراو)ی ئەنجامداوە لەگەڵ کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی ناوخۆ و دەرەوە بە هەرسێ زمانی کوردی عەرەبی و ئینگلیزی لە بوارەکانی (ئەمریکاناسی و سیاسەتی ئەمریکا و پەیوەندییەکانی کورد و ئەمریکا)
=KTML_Bold=لایەنی ئەکادیمی:=KTML_End=
لە ئێستادا (2024)، دامەزرێنەر و سەرۆکی ئینستیوتی توێژینەوەی (ئەمریکی-کوردی)یە.
=KTML_Bold=لایەنی کار:=KTML_End=
لە ئێستادا (2024)، سەرۆکی فەرمانگەی (ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن و کۆمەڵایەتی)ە لە دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان.
لە بەرهەمە چاپکراوەکانی پەرتووکی: کورد لە هاوکێشەی ئەمەریکادا. [1]