میوان ڕزقی لەگەڵ خۆیدایه
کورد ئەوەشی وتووە: میوان خۆشەویستی خودایە، ئەوە تیڕوانینێکی ئایینی و کۆمەڵایەتییە، بیروبۆچوون وایە هەر کەسە ڕسق و ڕۆژووی خۆی بۆ دیاریکراوە چ لە بازاڕ بێت یان لە ماڵی خری یان لە ماڵی خانەخوێ، ئەوانەی دڵاوا و نابدە و سەخی و دڵفراوانن بۆ ئەوەی میوان دڵی هیچ ڕایەڵەیەک نەکات و بەتەواوەتی نانەکەی بەردەستی بخوات، ڕسقەکەی خۆیان بێ منەت دەکەن و دەڵێن: میوان ڕسقی لەگەڵ خۆیدایە. [1]