یەک گەز و جاون
کورد لە کوردەواریدا بۆ تێکەڵی و ئاوێتەبوونی خەسڵەت و خاسیەت و سیفەت و خوو ڕەوشت و ئەدگاری دوو کەس یان دوو کۆمەڵە چەند ئیدیۆمێکی هەیە یەکێک لەوانە (یەک گەز و جاون) گەز: یەکەیەکی پێوانەیە، جاو: تەنراوێکە بە خەڕەک دەڕێسرێت جۆڵا درووستی دەکات بۆ لەبەر کردن دڕە نەرم نییە، ئەگەر دوو کەس بە (یەک مەتر جاو) حیساب بکرێن واتە: وەکوو یەکن هیچ جیاوازییەکیان نییە.[1]