سەی یەک کۆریتن
کورد لە کوردەواریدا بۆ تێکەڵی و ئاوێتەبوونی خەسڵەت و خاسیەت و سیفەت و خوو ڕەوشت و ئەدگاری دوو کەس یان دوو کۆمەڵە چەند ئیدیۆمێکی هەیە یەکێک لەوانه: (سەی یەک کۆریتن) کوڵانەی سەگ چەند سەگێکی تێدا بەخێوبکرێت سەگەکان دەبنە یەک ڕەوه، زۆر لە یەکترییەوە نزیک دەبن و سەگی تر پێیان نامۆ دەبێت، ئەگەر دوو کەس بە سەی یەک کۆریت-کولانە ئەژماربکرێن واتە: وەکوو یەکن و هیچ جیاوازییەکیان نییە.[1]