لە فاتمە ڕەشن
کورد لە کوردەواریدا بۆ تێکەڵی و ئاوێتەبوونی خەسڵەت و خاسیەت و سیفەت و خوو ڕەوشت و ئەدگاری دوو کەس یان دوو کۆمەڵە چەند ئیدیۆمێکی هەیە یەکێک لەوانه: (لە فاتمە ڕەشن) دوو منداڵ چ کوڕ بن چ کچ کە لەیەک دایکی بن بەهەمان شیر و پەروەردەوە گۆشکراون، ئەگەر دوو کەس لە یەکترییەوە زۆر نزیک بن وەکوو ئەوەی لە یەک دایکبن دەوترێت: لە فاتمەڕەشن واتە: وەکوو یەکن و هیچ جیاوازییەکیان نییە.[1]