هەویداری، سەگ حەساری
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (هەویداری، سەگ حەساری) هەویداری، هەوێدارییە، سەگ حەساریش: سەگ بەحەوش و سەگ بەحەسار لە کۆندا ئەگەر کەسێکیان بخستایە شوێنێک و تێڕ و پڕیان لێ بدابوایە دەوترا: سەگ بەحەساریانکرد، هەندێجاریش وشەکە دەبووە سەگمەحەساری، ئەو ئیدیۆمە بۆ ژیانی قوورسی هەوێداران هاتووە لە ناوچەی خۆشناوەتی.[1]