باز لەسەر داری پیر دەنیشێ.
باز: جۆرێک باڵندەی کێویی دڕندەی گۆشتخۆرە، لە چیا و کێوەکانی کوردستان دەژیی، سرووشتی باز وایە کە لەجێگەی بەرزدا دەنیشێتەوە و پشوودەدات، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە زۆر کاری گەورە و چارەنووسساز، بە کەسی دنیادیدە و شارەزا و پیر دەکرێت. [1]