بە پیاوی فەقیر کەس ناڵێ ماڵت لەکوێیە.
فەقیر: هەژار. کۆمەڵگەی چینایەتی بەپێ پێگەی کۆمەڵایەتی و سامان، مرۆڤەکانی بۆ چینی هەژار و دەوڵەمەند دابەشکردووە، هەژارەکان کەس لێیان ناپرسێ کە گوزەرانیان چۆنە. پەندەکە واتە: گەر کەسیک دەستکوورت و هەژار بێت، کەس ناڵێ ماڵی لەکوێیە تا سەردانی بکەن. [1]