بە خەیاڵ، پڵاو و خوانە ڕەنگین نابێ.
پڵاو: جۆرێک خواردنی کوردییە، پێکدێ لە برنجی کوڵاوی پاڵێوراو، ڕۆنی قرچاوی دەکرێت بەسەردا (فەرهەنگی خاڵ) خوانە: پنەی نانکردن. لە کوردەواردا وەک نەریت لە زۆر جێگە خەڵکی بۆ نانخواردن پنەی نانکردن دادەنێن و نانی لەسەر دەخۆن، پەندەکە واتە: بە خەیاڵ مرۆڤ ژیانی خۆش نابێت، بەڵکوو بەکارکردن و ماندووبوون ژیانی مرۆڤ سەنگین و ڕەنگین دەبێت.[1]