بەدناوکردنی خەڵک، کاری نامەردانە.
بەدناو: ناوزڕاندن. لە کۆمەڵگەدا خەڵکی ناکەس و نامەرد هەیە کە زیان بە شکۆ و کەسایەتی خەڵکی دەگەیەنن، ڕووبەڕوو پێیان ناوێرن، دەست دەکەن بە بەدناوکردنیان، پەندەکە واتە؛ ناکەس بۆ بەرژەوەندی خۆی یان بۆ حەزوئارەزوو بەناڕەوا، ناوی کەسێک دەزڕێنێ و بەدناوی دەکات. [1]