بۆیە بەفری شکاندووە، ئاوی سارد بخواتەوە.
کوردستان خاوەنی چیا و کەژی زۆرە، ساڵانە لە وەرزی زستاندا بەفری زۆر لێ دەبارێت، لە ناوچە چیاییە سەختەکاندا، بەفری هەزاران ساڵ لەسەیەک کەڵەکە بووە، شوان و ڕێبوارەکان لە وەرزی هاویندا بەفر دەشکێنن بۆ ئەوەی ئاوی سارد و سازگار بخۆنەوە. پەندەکە واتە: مرۆڤ بۆیە کاری گران و سەخت دەکات، بۆ ئەوەیە بەرهەمی باش بەدەستبهێنێت. [1]