بێچووە گەدا مەخەرە تەما.
گەدا: کەسی هەژار و نەدار. تەما؛ واتە: کەس بەتەمای شتێک مەکە کە لەدەستت نەیەت بۆی ئەنجامبدەی. کەسی هەژار هەمیشە تامەزرۆی بەرگی جوان و سکی تێرە، گەر لەدەستت نایە بۆ بکەیت، بەتەمای مەکە. پەندەکە واتە: کەس لە ژوانی کارێکدا دامەنێ کە نەتوانی هاوکاری بکەیت. [1]