بەگایان گۆت، لۆ دەچییە دوو چێڵە بەکەرێ؟ گۆتی لەترسی قونێ خۆ
لە ناوچەی #خۆشناوەتی# دا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (بەگایان گۆت، لۆ دەچییە دوو چێڵە بەکەرێ؟ گۆتی لەترسی قونێ خۆ) ، جوانەگای خورت ئەگەر بەدوای چێڵە بەکەڵەوە بن ئەوا لە بای غارداندا دەیپەڕنێ، هەرچی گای پیرە یان تەمەنی لەسەرووی سێ ساڵییەوە گران پەڕە، بەڵام هەر بەدوای چێڵە بەکەڵەوە دەبێت لەگەڵ کۆمەڵە جوانەگایەکەی دەڕوات بەبێ ئەوەی هیچ گانێک و پەڕینێکی لە چێڵەکەی دەست بکەوێت، هاوشێوەی ئەو بارودۆخە زۆرجاران دەسەڵاتدارێکی زاڵم و چەوسێنەر و خوێنڕێژ هەیە، هەموو سەگوسواری مەملەکەت وەکوو سەگڕە و بەدوای کەوتوون و پیاوێکی دونیادیدەی بەتەمەنیش خۆی خزاندۆتە نێویانەوە بە مەبەستی پاراستنی خۆیی و ماڵ و منداڵی لەدەست خۆیان و حاکمە زاڵمەکە ئەوەیە کراوە بە و ئیدیۆمە: بەگایان گۆت، لۆ دەچییە دوو چێڵە بەکەرێ؟ گۆتی لەترسی قونێ خۆ.[1]