ناونیشانی بابەت: سەرکردەکان
ئامادەکردن و نووسین: #عەبدوڵڵا کەریم مەحمود#
گەر لە دوای ڕووداوەکانی تراژیدیای چاڵدێرانەوە ، بەوردی بڕوانینە مێژووی کوردستان ، دوور لە مەدح و وەسف وسەنا، دەیان تراژیدیای سەرکردەی ئەمارەتەکانی کورد دەبینین .
گەر مێژوونووس و نووسەران و ڕۆژنامەنووسان لە ئاستی ڕەوشتی پیشەکە یان دابن ، ڕووداوەکان وەک خۆی بەئەمانەتەوە ، بۆ خزمەتی مێژوو تۆمار بکەن ، کار لەسەر ( کات وشوین و کەسانی ناو ڕووداوەکان وکەسانی دەوروبەو زنجیرە ڕووداوەکان ) بکەن ، دیمەنی ڕووداوەکان ، وەک فۆتۆیەک بە لایەنی باشی و بە خراپی یەەوە ، وەک خۆی بخەنە ڕوو.
زۆر لە سەرکردەکانی کورد ، لەنێو زنجیرە ڕووداوەکان دا ، لە ئاستی سەرکردایەتی دا نەبوون ، ئاستی هۆشیاری و هەڵسوکەوت و هەڵوێسیان پڕ بووە لە گیانی خۆپەرستی ، لە بڕیارەکانیان دا ، گەورەترین هەڵەی مێژوویان کردووە ، گەلەکەیان ڕووبەڕووی تراژیدیا کردووەتەوە.
لە و سەردەمەوە تا ئێستا ، ئەم سەرکردە دژی ئەو سەرکردە بووە و شەری یەکتریان کردووە ، هەندێکیان مەقاش و ئامێری داگیر کەرانی نیشتمانەکەیان بوون ، پلان و بەرنامە و نەخشەی داگیرکەرانی خاکەکەی دژ بە گەل و نیشتمانەکەیان جێ بە جێ کردووە.
لە چاڵدێرانەوە کوردستان کرا بە دوو پارچەوە ، بەشێکی کەوتە ژێر کۆنترۆڵی دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمان ی تورکیاو و بەشەکەی تریان کەوتە ژێردەستی دەوڵەتی دەوڵەتی سەفەوی ئێران ، سەرکردەکانی کورد ، لەو سنووری جوگرافیا دیاری کراودا ، شەڕی یەکتریان کردووە و کوردیان ، بە کورد بەکوشت داوە.
گرێ ی ئاڵۆزی دەروونی سەرکردەکانی کوردبە درێژایی مێژوو بەردەوام بووە ، لە سەرەتای شەستەکانەوە ، تا ئێستا نزیکەی 60ساڵە ، لە سەردەمی دەسەڵاتی کۆماری ئێراق ولە سەردەمی شۆڕش وشاخ ، لە دوای ڕاپەڕێن وپەڕڵەمان و حکومەتی هەرێم ودوای نەمانی سەدام و ئێراقی نوێ ی دەسەڵاتی شیعە ، سەرکردەکانی کورد بە پێ ی زەمەنە جیاجیاکان ، بە سیناریۆی مەلای و جەلالی و بە بڕیاری سەرکردەکان ، هەزاران کوردیان بە یەکتریی بە کوشت داوە .
ئەو نەخۆشییە سایکۆلۆجییە ی سەرکردەکانی کورد بۆدژایەتی یەکتریی و سڕینەوەی یەکتریی ، لەو هەست بەکەمی کردنەوە سەری هەڵداوە ، دەروونی ئەوان نە بە کورسی دەسەڵات، نە بە هەدەردانی سامانی نیشتمان ، بەهیچ هێور نابێتەوە .
سەرکردەی حیزبە سیاسییەکانی کورد، وەک سەرکردەی ئەمارەتەکان ، بە بەردەوامی لە سنوورێکی جوگرافیای دیاری کراودا ، بەهاو نرخیان بۆ یەکتری دانە ناوە ، دژایەتی یەکتریان کردووەو و یەکترییان سڕیوەتەوە.
بە بڕیار و بە سیناریۆی ئەوان لە شەستەکانەوە تا 1998 لە زنجیرە شەڕەکانیان ، کوردیان بە کورد بە کوشت دەدا ، ، جوگرافیای #هەولێر# و #سلێمانی#ان کرد بە دوو وڵاتی جیاواز، دوو پەڕڵەمان و دوو حکومەت .
شاری سلێمانی باجی ململانێ ی نابەجێ ی ( یەکێتی و گۆڕان و پارتی و ئەو حیزبانە ) دەدا لە پەلەمان و حکومەت ، بە عەقڵێکی داخراوی چەقبەستووی حیزبایەتی یەوە هەڵسوکەوت لەگەڵ یەکترییدەکەن .
لە پەیمان نامەی لۆزانی 1923 ، بەسیناریۆی بەریتانیاو فەرەنساو یەکیتی سۆڤیەت و تورکیای نوێ ی مستەفا ئەتاتورک ، مافی چارەنووسی کورد و کوردستان یان لە پەیمان نامەی سیڤەردا سڕییەوە
لەلۆزانەوە تا ئێستا ، کورد کۆمەڵ کوژو ئەنفال و کیمیاباران وجینۆساید دەکرێ ، هەموو بیابانەکانی ناوەڕاست و خوارووی ئێراق گۆڕی بە کۆمەڵی کوردە .
لە دوای ڕاپەڕینەوە سەرکردەکانی کورد لە بری ئەوەی ئەو زنجیرە هەڵە گەورانە ، چەند بارە نەکەنەوە ، شەڕی کورسی دەسەڵات و جیاوازای شارەکان و جیاوازی جوگرافیای نیشتمانەکەیان دەکەن .
لە 1923 تا 2023 دوای تێپەڕبوون 100سا ڵ بەسەر تراژیدیا ی لۆزان، داگیرکەرانی نیشتمان بە نیازن ، لە سیناریۆیەکی تردا . ئەمجارەیان کورد و نیشتمانەکەی بەم سەرکردانەی کورد بسڕنەوە .
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە=KTML_End=
[1]