باڵوڵی بەغدایە، بە (کا) ڕازی بوو، (کا) شیان نەدایە.
باڵۆڵ: لە سەردەمی هارونە ڕەشیددا ژیاوە، کەسیکی دانا و زانابووە، سۆران حەمەڕەش پێوایە کە کوردێکی ناوچەی دینەوەری کراماشانە، عەرەبەکان وەک کەسایەتییەکی عەرەب بەناوی باڵوڵ دەناسینن، (بەغدا) مەبەست لە پایتەختی دەوڵەتی عەباسییە. پەندەکە مەبەستی لەویە کە کەسیک بە کەمترین شتی ژیان ڕازییە، کەچئ پێی ڕەوانابینێڕت. [1]