عومەری سەید عەلىعومەری سەید عەلى و چەند سەرکردەیەک، پڕۆژەکەى چیا نەوشیروان مستەفا ڕەتدەکەنەوە
ئەو ڕۆژەى کە
چیا نەوشیروان مستەفاچیا نەوشیروان مستەفا و ژمارەیەک لە هەڵسوڕاوى پێشووترى گۆڕان بۆ هەستانەوەى گۆڕان پێشکەشیان کردووە ناکۆکى توند دەخاتە نێوان چیا نەوشیروان مستەفا و عومەرى سەید عەلى.
ئەو پڕۆژەیەى کە لەلایەن ژمارەیەک هەڵسوڕاوى پێشووترى گۆڕان لەنێویان هەریەک لە (عەبدوڵڵا مەلا نوورى و برزۆ مەجید و کاوە محەمەد) لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەى پێشووترى گۆڕان بە هاوکارى چیا نەوشیروان مستەفا بۆ هەڵسانەوەى گۆڕان پێشکەشکراوە، ناکۆکى توند دەخاتە نێو سەرکردەکانى ئەو بزووتنەوەیە و سەکردە کۆنەکان و ئەوانەشى لە عومەرى سەید عەلى ڕێکخەرى پێشووى بزووتنەوەى گۆڕان نزیکن درووستکردووە و بە تەواوى پڕۆژەکە ڕەتدەکەنەوە.
بەشێکى ناوەرۆکى پڕۆژەکە تایبەتە بە درووستکردنى دەستەیەکى باڵاى کاتى بە تەواوى دەسەڵاتەوە بۆ گۆڕانکارییەکانى ناو بزووتنەوەکە و دانانى سیاسەتى نوێى بزووتنەوەکە و بەپێى بڕۆژەکەش تەواوى سەرکردەکانى گۆڕانى ئێستا دەچنە ماڵەوە دواتر لیژنەکە بڕیار لەسەر چارەنووسیان دەدات.
ناوەرۆکى ئەو پڕۆژەیەى کە بووەتە هۆکارى ناکۆکى نێوان سەرکردە کۆن و نوێیەکان و چیا نەوشیرون مستەفاش پشتگیرى دەکات پرسى ڕێکخەرى گشتیى یەکلانەکردۆتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا لە پڕۆژەکەدا داوا دەکرێت گەرەنتى یاسایى وەربگیرێت بەمەبەستى بەکارهێنانى گردى زەرگەتە لەلایەن
بزووتنەوەى گۆڕانبزووتنەوەى گۆڕان.
لەگەڵ ئەوەى تاوەکوو ئێستا پڕۆژە نوێیەکەى بزووتنەوەى گۆڕان بە تەواوى سەرکەوتوو نەبووە، کەچى ژمارەیەک لە سەرکردەکانى پێشووترى خانەى ڕاپەڕاندن و جڤاتى نیشتمانى و گشتیى و عومەرى سەید عەلى ڕەتیدەکەنەوە و پێیانوایە ئەو پڕۆژەیە بە ئاڕاستەى دەرکردنى ئەوانە و لەبەر ئەمەشە عومەرى سەید عەلى بەهۆى ناکۆییەکانى لەگەڵ چیا نەوشیروان مستەقا و پڕۆژە نوێیەکە هەرێمى کوردستانى جێهێشتووە.
[1]