شوتی بە یەکێک لە باوترین میوەکانی وەرزی ھاوین دادەنرێت و یارمەتیدەرە لە بەرەنگاربوونەوەی گەرما و قەرەبوی شلەمەنییە ونبووکانی جەستەدەکاتەوە، ئەم میوەیە بە گونجاو دادەنرێت بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت کێشی جەستەیان کەمبکەنەوە.
=KTML_Bold=سوودە تەندرووستییەکانی شوتی بۆ جەستە و تەندرووستی مرۆڤ:=KTML_End=
1. بەھێزکردنی بەرگری جەستە؛ شوتی چەندین دژە ئۆکسیدی بەھێزی تێدایە وەک کارۆتین (Carotene) و لیکۆبین (Lycopene) و ڤیتامین C، کە ڕۆڵێکی گرنگیان ھەیە لە بەھێزکردنی بەرگری جەستە، و بەرەنگاربوونەوەی چەندین نەخۆشی و ھەوکردن، بەتایبەت ھەوکردنی جومگەکان.
2. یارمەتیدەرە لە جێبەجێکردنی فەرمانەکانی کۆئەندامی ھەرس، ئەمەش بەھۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆری ئاو تێیدا، کە جوڵەی گەدە ئاسان دەکات و لە قەبزی دەیپارێزێت، هەروەها کۆڵۆن لە تووشبوون بە شێرپەنجە دەپارێزێت.
3. باشترکردنی تەندرووستی دڵ و دەمارەکان؛ شوتی ڕێژەیەکی بەرز لە ئاو و ئاسن و پۆتاسیۆم و ترشی ئەمینی و ستیڕۆڵین (Citrulline) ی تێدایە، کە ڕۆڵێکی گرنگی ھەیە لە نزمکردنەوەی پەستانی خوێن و یارمەتیی ملولەکانی خوێن دەدات لە حەوانەوە و کشان، هەروەها دەمانپارێزێت لە نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکان.
4. یارمەتیی فەرمانەکانی گورچیلەکان دەدات؛ یەکێکی دیکە لە سوودەکانی شوتی یارمەتیی گورچیلەکان دەدات لە فەرمانەکانیدا، و ھۆکارە بۆ زۆر میز کردن و شیکردنەوەی بەردی گورچیلە، هەروەها یارمەتییەکی زۆر دەدات لە چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی گورچیلە و ھەوکردن، ھەروەھا شوتی پۆتاسیۆمی تێدایە کە یارمەتیی کەمکردنەوەی ترشی یۆرک (Uric acid) و خوێ لە خوێندا دەدات.
5. زیادکردنی جوانی پێست؛ بوونی دژە ئۆکسیدەکان لە شوتیدا وەک لکۆبین و ڤیتامین G وای لێکردووە کە سوودێکی زۆری ھەبێت بۆ پێست، وەک:
- پاراستی پێست لە تیشکی خۆر و کاریگەریە دەرەکییەکان.
- پاراستنی پێست لە چروچ و لۆچی.
- یارمەتیی ساڕێژبوونەوەی برین و چاکبوونەوەی سووتاوی و خێراکردنی ساڕێژبوونەوەی برینەکان، ئەم سوودانەی شوتی بەھۆی بوونی ترشی ئەمینی ستیڕۆڵینە کە دەگۆڕێت بۆ ئەرجنین (Argnine)، ئەرجنین ھانی خڕۆکە سپیەکانی خوێن دەدات بۆ گەیشتن بە شوێنی برینەکە، و خێراکردنی ساڕێژبوونەوەی برینەکە، و یارمەتیی دەدات لە قەرەبوو کردنەوەی شانە لەناوچوەکانی.
6. دژی نەخۆشییەکانی شێرپەنجەیە؛ لیکۆبین کە لە شوتیدا ھەیە، دژە ئۆکسیدێکی بەھێزە یارمەتیدەرە لە دژایەتی کردنی نەخۆشی شێرپەنجە، بەتایبەت شێرپەنجەی پرۆستات و شێرپەنجەی مەمک و منداڵدان، و شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە.
7. شوتی سوودی بۆ خانمانی دوگیان هەیە؛ سەرچاوەیە بۆ ترشی فۆلیک (Folic acid)، کە بە توخمێکی زۆر گرنگ دادەنرێت بۆ خانمانی دووگیان، بە تایبەت لە مانگەکانی یەکەمی دووگیانییدا، کە یارمەتیی ڕێکخستنەوەی ئاودەدات لەناو شانەکان و خوێندا، هەروەها مەترسی تووشبوونی کۆرپەلە بە نەخۆشییەکانی پێست کەمدەکاتەوە لە داھاتوودا، وەک ئەکزیما، و ھەروەھا یارمەتیی ڕێکخستنی کۆئەندامی دەماری کۆرپەلە دەدات و دەیپارێزێت لە تێکچون، بەتایبەت تێکچونی دڕکەپەتک. [1]