پیاو ئەگەر ناچاربوو، بە جوو دەڵێ: بە ڕیشی موبارەکت قەسەم.
جوو: مەبەست لە کەسی باوەڕدارە بە ئایینی موسا، لە کوردەواردا جوو بە کەسانی خۆپارێز و لاشەڕ ناسراون، کاتێک کەسێک لێی دەقەومێ و هیچ پێچوپەنایەک نابینێتەوە هانای بۆ بەرێت، پەنا بۆ کەسانێک دەبات کە لە ژیانیدا باوەڕی پێیان نییە، واتە: کەسێک پەنا بۆ جوو بەرێ و سوێن بە ڕیشی بخوات کە باوەڕی پێی نییە، تەنیا مەبەست لێقەومانییەتی. [1]