ناونیشانی بابەت: با گوێکتان هەبیت بۆ بیستن
ئامادەکردن:
پەری محەمەدپەری محەمەد
لە دوای ڤایرۆسی کۆرۆنا بە گشتی تەواوی دونیا ڕووبەڕووی قەیرانی سەخت بوەتەوە هەرێمی کوردستانیش بە تایبەت کاریگەریی ئەو گۆڕانکارییە جیهانییەی بەسەرەوەیە، هەموو کەس درک بەوە دەکات کە شتەکان وەک جاران نەماوە و سەخت بووە و لە هەموو ڕویەکەوە. سەرەڕای ئەم ڕاستییانە بە مەبەست بەس بۆ شکاندنی کابینەی نۆیەم کۆمەڵی ناسیاسی بێ کەڵکی بەشداری ناو کابینەکە لە ڕێگای پەیج و کەناڵەکانیان کەوتونەتە هۆنینەوەی درۆ بۆ لێدان لە کارەکانی سەرۆک حکومەت لە کاتێکدا بەو کەرەستە کەمەی لەبەر دەستی سەرۆکی حکومەتدایە تا ئێستا توانیویەتی باش کار لەگەڵ ئەو قەیرانانە بکات و هەوڵی چارەسەر بدات. لە کاتێکدا کە ئەو کۆمەڵە بەشدارەی ناو کابینەی نۆیەم کە هاتوون خەریکی چەواشەکردن و ناشیرینکردنی ئەو کابینەیەن لە ئاستی سوێند و بەڵینەکانی خۆیاندا نین، و چێژ لە کەوتنی دەبینن و بە هەموو ڕێگایەک کەوتونەتە دژایەتی. وا باشترە بێن ئەو وزەو تاقەیە لە سەرکەوتنی کابینەکەدا سەرف بکەن چونکە سەرۆکی حکومەتی ئەم کابینەیە هاتووە خواریەکان چاک بکاتەوە بەدەر لەوە هیچی تری قەبوڵ نییە.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 585 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!