پیرێژن دەیوت: بشمکەوێ نامەوێ.
پێشوان دەڵێن: جارێک کوڕەکەچەڵ دەبێتە گاوانی گوند، گاڕان دەباتە دەشتودەر، بلوێرێکی ئەفسووناوی پێیە کە دەیژەنێ، هەرچی گوێی لێبێت، دەکەوێتە سەما و هەڵپەڕکێ، لە دەشت بلوێر لێدەدات و مانگاکان دەکەونە هەڵپەڕکێ، ئەویش گاڵتەیان پێدەکات، لەناکاو مانگای پیرێژن دەکەوێ و قاچی دەشکێ، پیرێژن دێتە لای دادوەر و شکات دەکات، دەڵیت: هەقی خۆم چیم بکەوێ دەمەوێ. کوڕەکەچەڵ بانگدەکەن، ئەیش بەسەرهاتەکەیان بۆ دەگێرێتەوە، نەدادوەر و نەپیرێژن باوەڕناکەن، ئەویش دەست دەکات بە بلوێر لێدات، دادوەر و پیرێژن دەکەونە هەڵپەڕکێ، هێند لێدەدات پیرێژن ماندوودەبێت و دەڵێت: پشمکەوێ نامەوێ. [1]