ناونیشانی بابەت: سەرەقەڵمێکی بچووک لەسەر دیداری سەرۆکی حکومەت و میدیاکاران
ناوی نووسەر: #پەری محەمەد#
ئەو دەرگایەیی سەرۆکی حکومەت کردویەتییەوە بە ڕووی میدیاکاراندا دەرخەری ئەوەیە کە سەرۆکی حکومەت نایەویت ھیچ دیوارێک ھەبێت لەنێوان ئەوو میدیاکاراندا سەرەرای ئەوەش ھیچ حکومەتێک وەک کابینەیە نەکەوتۆتە بەر ھێرشی بێ ڕەحمی ڕاگەیاندنەکان بێ بەڵگە کەوتونتە ھۆنینەوەی قسەی نا ڕاست و بێ بنەما ھەر لە دیدارەکە کە ورد سەیری بکەین ھەرچی قسەی دەکرد ھەر ئەو قسانە بوون کە ڕۆژانە دووبارە دەکرێتەوە چەند جارێک سەرۆکی حکومەت داوای بەڵگە و داتای دەکرد کەسیان نەیائەتوانی زانیاریەکانیان ڕاست بکەنەوە.
ئەو جۆرە دیدارانە گرنگە ھەبن کاری ڕۆژنامەنووس گواستنەوەی حەقیقەتە وەک خۆی زۆرێک لە میدیای کوردی نەبوونی ھەیە بەتایبەت لە بوونی شەفافی و ڕاستگۆیی ئەوەی ئێستا جگە لە بۆلەبۆل و گلەیی بێ بوونی فاکت ھیچی تر نییە لە کوتایدا میدیا دەتوانێت ڕۆڵی گەورە بگێڕێت لە ئاشتەوایی کۆمەڵگەو دەشتوانێت فەوزا درووست بکات، کە بە داخەوە لە کوردستان ھەست بەم ڕۆڵەی میدیا ناکەین کە کاریگەریی ھەبێت لە بوونیادنانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی بەڵکوو ھەموو بە میزاج کار دەکات بێ بەڵگە خەریکی ڕیزکردن و گواستنەوەی ھەوالێ ناراستن چیان بوێت ئەوە بڵاو دەکەنەوە ھەموویان باسی میدیای سێبەریان دەکرد بەڵام خۆیان ھەموویان سێبەر بوون سەربەخۆیکم تێدا نەبینی!؟ [1]