ئامادەکردن: #پەری محەمەد#
قسەکانی سەرۆکی حکومەت بە داتاو ژمارە ڕاستی ئەوەی دەرخست کە ھیچ شتیکی شاراوە نییە.لە فرۆشتنی مەلەفی نەوتدا ھەموو کەس ئەتوانیت بەدواچون بۆ ئەو ژمارەو داتایە بکات لای کۆمپانیای دیلۆیت کە وردەکاری تەواوی فرۆشتنی نەوتی ھەرێم ئەوان ئامادەی دەکەن دواتر ئەوەی دەوترێت لە میدیاکان یان کەسێک دێت ڕاستەخۆ ژمارەی ھەڵە لێ دەدات و ڕای گشتی پێ چەواشە دەکرێت ھەمووی قسەی گیرفانەو ھیچ ڕاستیکی تێدا نییە.
داهاتی نەوت بەم شێوەیە خەرج دەکرێت:
سەدا 7 بۆ دانەوەی قەرزەکان
سەدا 43 بۆ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت
سەدا 9 بۆ کرێی گواستنەوە
سەدا 41 بۆ دابینکردنی مووچە
واتا ئەگەر داهاتی مانگێکی نەوت (ملیارێک) دۆلار بێت بەم شێوەیە خەرج دەکرێت:
بۆ خەرجی کۆمپانیاکان: 430 ملیۆن دۆلار
بۆ دابینکردنی مووچە: 410 ملیۆن دۆلار
بۆ دانەوەی قەرز: 70 ملیۆن دۆلار
بۆ کرێی گواستنەوە: 90 ملیۆن دۆلار
[1]