بەگوێرەی زانیاریی پزیشکانی بواری پێست و قژ، هەندێک کار زیانی بۆ تاڵەکانی قژ هەیە و یەکێک لە کاریگەرییە نەرێنییەکان، ڕووتاندنەوەی قژ، یاخود تەنکبوونی تاڵەکانی قژە.
=KTML_Bold=ئەو کارانەی زیان بە تاڵەکانی قژت دەگەیەنن، بریتین لە:=KTML_End=
1- ڕێجیم و بەرنامەی خۆراکیی قوورس، بە مەبەستی کەمکردنەوەی کێش.
2- درووستکردن و ڕازاندنەوەی قژ بەشێوەیەک، کە فشار لەسەر تاڵەکان درووست بکات.
3- حەمامی ئاوی زۆر گەرم.
4- تیشکی خۆر.
5- پیسبوونی تاڵەکان و نەشۆردنی قژ.
6- زیادەڕۆییکردن لە بەکارهێنانی وشککەرەوە و ئوتیی قژ. [1]