بەگوێرەی زانیارییەکانی گۆڤاری تەندرووستیی (سێو)، قارچک یەکێکە لەو ڕووەکانەی، کە سوودی زۆر بە پێست دەگەیەنێت.
ئەم ڕووەکە دەوڵەمەندە بە جۆرە ترشێکی تایبەت، کە کاریگەریی لەسەر ڕەنگ و جوانیی پێست درووست دەکات و خانەی تازە لە پێستدا چالاک دەکات و پێست لە خانە مردووەکان پاک دەکاتەوە و ڕەنگێکی جوان و ڕوون بە پێست دەبەخشێت، هەروەها شێداریی پێست ڕادەگرێت و پێست لە وشکبوون دەپارێزێت.
ئەگەر دەتەوێ پێستێکی درەوشاوە و جوانت هەبێت، پێویستە ڕووەکی قارچک بخەیتە ناو بەرنامەی خۆراکی ڕۆژانەت. [1]