ئەولادی قونێ
وتراویشە: #ڕۆحیان لە قونی بوو# ، زۆرجاران واڕێکەوتووە باوک منداڵەکانی زۆر خۆش دەوێت و ئەوەشی بە زەقی پێوە دیارە و زۆر دڵی پێوەیانە و هەر خەریکی خزمەتکردن و دابینکردنی پێداویستییەکانیانە، دەڵێی ئەو منداڵانە لە پیاوەکەی هاتینە دەرێ، خۆ پیاویش زێی نییە تا لەوێوە هاتبنە دەرێ، ناچار دەوترێت: ئەولادی قونێ، ئەوە بووە بە ئیدیۆم بۆ خۆشەویستییەکی زۆری پیاو بۆ منداڵەکانی بەتەوسەوە دەوترێت: ئەولادی قونێ.[1]