پینەیەکی لەخۆی داوە، وادەزانێ کارتەواوە.
پینە: لە کوردەواریدا بۆ داپۆشینی قسەیەکی نەشیاو بەکاردێت کە کەسێک کردبێتی، یان بۆ داپۆشینی بەرگێک بەکاردێت کە کون بووبێت، پینە کارەخراپەکان چاکناکاتەوە بەڵام کورد وتەنی پینەی دەکات. پەندەکە مەبەستی لە کەسێکە کە لەکەیەکی هەبێت، بە نەزانی خۆی لەکەکە داپۆشێت، وا بزانێت کەس نەیزانیوە بەڵام هەمووان بزانن.[1]