پاشی بارانێ کەپەنگ.
کەپەنگ: جۆرێک بەرگی شوانکارەی کوردە، تایبەتە بە وەرزی باران و زستان، لە خوری بەرگن درووستدەکرێت، زۆر توندوتۆڵ و گەرمە، واتە کاتێک باران دەبارێت خەڵکی خۆپارێزی دەکات لەوەی تەڕ بێت، بەڵام مرۆڤێک کە تەڕبوو، ئیتر خۆپارێزی بۆچییە. پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە مرۆڤ وریای خۆی دەبێت کە ناوی نازڕی، کە زڕا هیچ. [1]