پووشکە لە چاوی خەڵکیدا دەبینێ، کاریتە لە چاوی خۆیدا نابینێ.
پووشکە: مەبەست پووشوپەڵاشە کە بە هەوایەکی کەم بەرز دەبێتەوە، کاریتە: مەبەست لەو دارە گەورەیەیە کە لەناو سەقفی خانوودا دادەنرێت، کۆی دارەرای خانووەکەی لەسەر دەوەستێ، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە کەسێک هەڵە و لەکەی بچووکی خەڵکی دەبینێ و باسی دەکات، کەچی لەکەی گەورەی خۆی نابینێ. [1]
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (پوشکەی لەچاو خەرکی دەبینی، کاریتەی لە چاوی خۆی نابینی)، واتە هەندێک کەس عەیب و عاری خەڵکی ئەگەر پوشکەیەکیش بێت دەیبینێت، بەڵام عەیب و عاری خۆی کاریتەش بێت نایبینێت، (کاریتە، نیرگەی خانوو: دارێکی ئەستوورە ڕایەڵی دارەکانی تری دارەڕێی خانوو دەکات).[2]