پیر کەچکی ماڵ.
کەچک: کەوچک یان مڵاک، لە ماڵدا ئەو کەوچکانەی زۆر کۆنن، زۆر بەکارهاتوون و کەڵکیان زۆر لێبینراوە، لە پەندەکەدا کەسی پیر و بەتەمەنی پێچووێنراوە، کە لەناو بنەماڵە و خێزاندا ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە پەروەردە و ڕێنوێنی کردنی ئەندامان، هەروەها چارەسەرکردنی کێشەوگرفتەکان.[1]