پیرخەنی پیران دەکا خەنی.
پیرخەنی یان پیرخەنیلە، مەبەست لە شۆربای وردە ساوەرە (فەرهەنگی خاڵ) خواردنێکی کەلەپووری کوردییە، نەرم و گەرمە زۆر جووینی ناوێت، کەسی بەتەمەن و پیر لە خواردنیدا ماندووناکات، خەنی یان خەنیین: مەبەست لە پێکەنینە، پەندەکە واتە: کاری ئاسان مرۆڤ ماندووناکات. [1]