شاتوو یەکێکە لەو میوە مزر و بەتام و خۆشانەی، لە وەرزی گەرمادا بەرهەم دێت و دەست دەکەوێت.
ئەم میوەیە جگە لە تامی مزر و خۆشی، تایبەتمەندیی دیکەیشی هەیە. پسپۆڕان و شارەزایانی بواری خۆراک لە پێگەی فەرمیی (خۆراکی تەندرووست)، لەسەر ئەم میوەیە دەڵێن، شاتوو کاریگەریی هەیە لەسەر ئاستی هۆرمۆنی تیستۆسترۆن و کاریگەریی ئەرێنی هەیە لەسەر وەچەخستنەوە.
شاتوو بە میوەیەکی دژەئۆکسان ناسراوە و ئەم میوەیە بەتایبەت بۆ پیاوان یەکجار بەسوودە و تۆوەکانی پیاو بەهێز دەکات، بە هەمان شێوە شاتوو بۆ خانمانی دووگیانیش سوودی یەکجار زۆری هەیە. [1]