لە تازەترین توێژینەوەکاندا، کە لەلایەن توێژەران و پسپۆڕانی ئەمریکی کاری لەسەر کراوە، دەرکەوتووە کە مێشکی منداڵان دە قات زیاتر لە گەورەساڵان زیانەکانی شەپۆلی ئیلکترۆموگناتیسی مۆبایل وەردرگرێت.
بە شێوەیەکی سادەتر بڵێین، بە پێنج خولەک قسەکردنی منداڵ بە مۆبایل ئەم زیانە مەترسیدارانەی بەردەکەوێت و خێزانەکان دەبێت ئاگاداری ئەم حاڵەتە بن و بەبیانووی ژیرکردنەوە یاخود بێدەنگکردن و سەرقاڵکردنی منداڵ، مۆبایلیان نەدەنە دەستەوە و تا پێتان دەکرێت مۆبایل لە منداڵانی کەمتەمەن دوور بکەنەوە و لە کاتی خەویشدا مۆبایلەکەتان با لە منداڵەکەتانەوە نزیک نەبێت، یاخود وا باشترە بیکوژێننەوە.
پسپۆڕان جەخت دەکەنەوە، بەکارهێنانی ئامێرە ئیلکترۆنییەکان، بەتایبەت مۆبایل، دەبێت لەناو منداڵاندا قەدەغە بکرێت، دەنا کاریگەرییەکان یەک بەدوای یەک دەردەکەون و منداڵان چونکە هەستیار و ناسکن، ئەم زیانانەیان بەر دەکەوێ، لەوانە:
-قەڵەوی و زیادبوونی کێش.
-ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە.
-تێکچوونی باری دەروونیی منداڵ.
-کەمخەوی و بەدخەوی.
-تەنیایی و گۆشەنشینیی منداڵ.
-تێکچوونی بینایی چاوەکانی منداڵ.
-زیان گەیشتن بە پەنجەکانی دەست.
-تووڕەبوون و ئاڵۆزبوونی زەینی منداڵ. [1]