گرنگیدان بە جومگەکان کارێکە کە لەلایەن خانمەوە فەرامۆشکراوە، هەر بۆیە زیاتر تووشی هەوکردنی جومگەکان دەبن، بەڵام چەند ڕێگەیەک هەیە کە خانمان دەتوانن جێبەجێی بکەن بۆ ئەوەی مەترسی هەوکردنی جومگەکان کەمبکەنەوە.
1. ئاگاداری کێشی جەستەت بە، ڕێگە مەدە کێشت زیاد بکات.
2. بە چالاکی بمێنەرەوە، ڕۆژانە وەرزش بکە وەکوو مەلەوانی، پاسکیلسواری.
3. جومگەکانت بپارێزە، بەو واتایەی لە کاتی ئەنجامدانی کاری ڕۆژانە جوڵەیەک مەکە زیانی هەبێت بۆ جومگەکانت، هەروەها کەلوپەلی قوورس هەڵمەگرە.
4. سیستمی خۆراکیی تەندرووست پەیڕەو بکە کە دەوڵەمەند بێت بە ڤیتامین و کانزاکان، با هەمیشە سەوزە میوە لەسەر سفرەکەت هەبێت، لەگەڵیدا خواردنی سەلەمون، چەرەسات و دانەوێڵە تەواوەکان لەبیرمەکە.
5. فشاری دەروونیت کەم بکەرەوە، هەروەها کۆنترۆڵی دودڵی و دڵەڕاوکێکانت بکە، ڕاهێنان بکە بۆ ئەوەی دەروونت ئارام بکەیتەوە.
6. لە کاتی ئەنجامدانی وەرزش خۆت بپارێزە بۆ ئەوەی بریندار نەبیت و ئازار بە جومگەکانت نەگات.
7. بە ڕێکی بوەستە لە کاتی دانیشتن و وەستان بەپێوە.
8.زووزوو پشکنین بکە بۆ ئەوەی لە تەندرووستیت دڵنیابیتەوە، لایەنی کەم ساڵی جارێک پشکنینی گشتی بکە. [1]