پینەدۆز بێ پێراوه
لە ناوچەی #خۆشناوەتی# دا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (پینەدۆز، بێ پێراوە) ، ئەو جوتیار و جۆوانانەی کە لەسەر زەوی و زاری خەڵکیدا ڕەنجبەر و زەحمەتکێشیان بۆ قوت و بژێوی ژیانی خۆیان و ماڵ و منداڵیان دەکرد، ئەو بەرهەمەی باش و بەرچاو بووایە بۆ بازاڕیان دەبرد، ئەو بەرووبومەشی کە (لاقوزە و بابردوو و سندان و کرمی و گەنیو و قون ڕەش و عەزل و..تاد) بۆ خواردنی خێزانەکەیان بەکاریان دەهێنا، پینەدۆزیش لەبەر هەژاری هەر پێڵاوی خراپ و کەونەی لە پێیە و داهاتەکەی ئەوەندە نییە بژێوی ژیانی تەواو پێ پڕ بکاتەوە، پینەدۆز یان پینەچی: ئەو کەسەیە کە پێڵاو پینە دەکات و کەوش دەکوتێ و بزمارڕێژ و درومانی کۆنە و دڕاوان دەکات، ڕسقی سوارە و دەوڵەمەند نابێت و ڕسقی ئەوڕۆ بەمڕۆیە، لە خۆشناوەتیدا ئەویش هاوشێوەی (#جۆرە هەر بێ دەرپێیه# ) پێی وتراوە: پینەدۆز بێ پێراوە، پێڵاو: لە خۆشناوەتیدا پیتی (ل) ی دەگۆڕن بۆ پیتی (ر) ی سووک و دەبێتە (پێراو) . [1]