کوورتانی فڕێدا
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (کوورتانی فڕێدا)، ئەو گوێدرێژانەی کوورتان کراون، هەندێجار کوورتانەکە دەکەوێتە بن سکیان بەهۆی شلی قایش و پار و بن سکەکەی، کاتێک تێ هەڵجلیکان و قۆشمە و چوالە و غاردەدەن، کوورتانەکانیان شۆڕدەبنەوە و خەریکە بەتەواوەتی لەسەر شانیان نامینێ بە و حاڵەتە دەوترێت: کوورتانی فڕێدا، لەخۆشناوەتیدا ئەوە بووە بە ئیدیۆم بە و کەسانەی کە لە کۆڕوکۆبوونەوەمان قسەی هەلەق و مەلەق و قسەی لەخۆیان گەورەتر دەکەن و بێ ئاعاقڵانە ڕەفتار دەکەن بەتەوسەوە پێیان دەوترێت: کوورتانی فڕێدا یان بە گاڵتەوە پێیان دەڵێن: هەر پێویستە کوورتانیان لێ ڕاست بکەینەوە. [1]