پرس بە ژن بکە بەڵام بەگوێی مەکە.
پەندەکە لە تێڕوانینێکی ئایینی کۆنەپەرستانەوە سەرچاوەی گرتووە، چونکە لە ئایینە ئیبراهیمییەکاندا ژن لە دابەشکاری کۆمەڵایەتیدا بە پلە دوو ئەژمارکراوە، بۆیە لە بابەتە چارەنووسسازەکانی خێزان و بنەماڵەدا، کەسە ئایینییەکان تەنیا گوێ بۆ ژن دەگرن، بەڵام بەقسەی ناکەن، ئەوەش بۆچوونێکی پیاوسالارانەیە. [1]