پیاو ئەگەر تفی ڕۆکردە عەردی، هەڵناگیرێتەوە.
عەرد: مەبەست لە زەوییە، لە کوردەواردا ڕۆکردنی فت لەسەر زەوی بەپێی نەریت، کارێکی خراپە، چونکە زەوی سەرچاوەی داهات و بژێوییە، پەندەکە بەگشتی مەبەستی لە پەیمان و بەڵێنە لەناو پیاوانی کورددا کە زۆر پێوەی پەیوەستن. واتە: کەسێک گەر بەڵێنی دا، لە ملیشی بدەن پەشیمان نابێتەوە.[1]