پیاو ئەو پیاوەیە کە بەچاکە پیاو بێ، نەک بەوەزیفە.
پیاوەتی مەبەست لە کاری چاکەکارییە لەگەڵ کەسانی ناسیاو و نەناسدا، پەندەکە واتە: هەر کەسێک لە هەر پێگەیەکی کۆمەڵایەتی یان لە پلەیەکی بەڕێوەبردنێکی حکومەتیدادا بێت، کاری چاکەکاریی لەگەڵ کەسانی دەوروبەریدا بکات، بەبێ هیچ بەرژەوەندییەکی تایبەتی. [1]