پیاو بە زمان دێتەگرێدان، وڵاخ بە تاوێڵە.
تاوێڵە: مەبەست لە لغاوی دەمی وڵاخە کە دەکرێتە دەمی و ڕەشمەی لێتوند دەکرێت، ئیتر وڵاخەکە توانای خواردنی نامێنی، واتە؛ بێدەنگ کردنی پیاو، لە ڕێگەی بەستنی دەمیەوەیەتی، یان هەڕەشەلێکردنییەتی بە ئاشکراکردنی لەکەی سەر خێزانی، پەندەکە واتە: هەموو کارێک ڕێگەیەکی بۆ ئەنجامدان هەیە. [1]