پیاو بێ کەس هەژار دەبێ، ژن بێ کەس هار دەبێ.
لە کۆمەڵگەدا گەر پیاو کەسوکاری کەم بێت، یان دابڕابێت لە کەسوکاری، پشتوپەنای کەم دەبێت، لە کاروکەسابەتدا بێ پەنا دەمێنیتەوە و تووشت زیان دەبێت، بۆیە بەردەوام ژیانی بەهەژاری تێدەپەڕێنی، بەڵام ژن گەر بێ کەس بێت، تووش دۆخی کۆمەڵایەتیی خراپ دەبێت. [1]