پیاو کە ناچار بوو، بە دۆستی دایکی دەڵێ کاکە.
دۆستی دایک: مەبەست لەو کەسەیە کە پەیوەندی ناجۆر لەگەڵ ئافرەتدا دەبەستێت، پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێت لە کە ژیانیدا دوژمنی زۆری هەبێت، بەڵام بەناچاریی بۆ بەرێکردنی پەیوەندییە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی ڕایەڵەی پەیوەندی لەگەڵ دوژمنەکانیدا نەپسێنێت. [1]